riklam

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە مەڵاتیا روویدا

کوردستان 02:40 PM - 2026-05-20
گوڕی بوومەلەرزە میدیاکان

گوڕی بوومەلەرزە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە شاری مەڵاتیای لە باکوری کوردستانی هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە .

دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.6 پلە بوو و لە قوڵایی 7.3 کیلۆمەتر روویداوە،بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە .

دەشڵێت: دوای بوومەلەرزەکە 74 هاووڵاتی داوای چاودێری پزیشکیان کردووە و  سەردانی نەخۆشخانەکانی سێدار یاووزیان کردووە، کە زۆربەی ئەو سەردانانە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە بووە.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕاشیگەیاندووە: تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەخوازراو  ڕووینەداوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket