riklam

دەزگای ئاسایش: بەدوو مووشەک و سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی سورداش

کوردستان 07:54 PM - 2026-05-19
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماری هێرشەکانی 24 سەعاتی ڕابردوو ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: بە دوو مووشەک و سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش.

ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە: هێرشەکە سەعات 22:05 دەقیقەی شەوی 18ی5ی2026 ئەنجامدراوە.

 لە بارەی زیانەکانی هێرشەکەشەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، روونیکردووەتەوە، کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دواى سەرهەڵدانى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە 28ی2ی2026، تا 20ی4ی2026، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی 809 هێرشى درۆنى و مووشەکى بووەتەوە، بەهۆیانەوە 20 هاووڵاتی  شەهید بوون و 123ی دیکەش بریندار بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket