riklam

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دوومووچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان خەرج دەکات

کوردستان 11:48 AM - 2026-05-19
عەدنان محەمەد مارف، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان GKtv

عەدنان محەمەد مارف، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان

ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنووری گەرمیان، ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت: لە رێگەی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، توانراوە دوو مووچەیان بۆ خەرج بکرێت و هەر ئەمڕۆ دابەش دەکرێت.

عەدنان محەمەد مارف، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ئەوەی وەک ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنووری گەرمیان بایکۆتمان راگەیاند، بەهۆی نەدانی چوار مانگی مووچەکانمان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دەمەوێت مژدەی ئەوە رابگەیەنم، کە لە رێگەی نوسینگەی  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، توانراوە دوو مووچەیان بۆ خەرج بکرێت و هەر ئەمڕۆ دابەش دەکرێت.

وتیشی: لە ئێستادا هەوڵی تەواوکردنی نوسراو و رێکارەکانی دیکە دەدەین، بۆ ئەوەی دوو مووچەکەی دیکەیان پێبدرێت و هەوڵەکانیش بەو ئاڕاستەیەیە کە پێش جەژن خەرج بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە، ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنووری گەرمیان، بایکۆتی کارکردنیان راگەیاندبوو، داوایان دەکرد مووچەیان پێبدرێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket