riklam

شێخ جەعفەر: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە

کوردستان 02:14 PM - 2026-05-18
شێخ جەعفەر و رێباز بێرکوتی PUKMEDIA

شێخ جەعفەر و رێباز بێرکوتی

ئەمڕۆ دووشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی 3ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لە لایەن ڕێباز بێرکۆتی، لێپرسراوی مەڵبەند و جێگران و کارگێڕان و کادیرانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا،  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی لێپرسراو و گشت کادیرانی مەڵبەندی 3ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە بەرانبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی چین و توێژەکانی شاری هەولێر بە بێ جیاوازی، لەم سۆنگەیەوە هەموو پاڵپشتییەکی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانیان دووپات کردەوە، دواتر تیشکی خستەسەر مێژوو و خەباتی پڕ لە تێکۆشانی یەکێتی و قۆناغی ئێستای نێو پڕۆسەی حوکمڕانیی و بەرنامە و کاری نوێی حزبی شەهیدان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆی لایەنەکان و یەکخستنی بۆچوونەکان، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خێرایی پێکبهێنرێت، چونکە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندی هیچ کەس و لایەنێکدا نییە، ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ ئەم پرسە وەک فاکتەرێکی بەهێز نیشاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket