شارەزایەكی كەشناسی: دەرگاو پەنجەرەكان دابخەن شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە
کوردستان 10:26 PM - 2026-05-17
ميدياكان
خۆڵبارین
شارەزایەكی كەشناسی هۆشداریی لەهاتنی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین دەدات و داوا لەهاووڵاتیان دەكات پێش گەیشتنی شەپۆلەكە، دەرگاو پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ ڕوو لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و زیاتر باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەگرێتەوە؛ بۆ سبەی دووشەممە، 18ـی 5 ـی 2026، دەگاتە باشوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: جۆری خۆڵبارینەكە تۆزی بیابانی وردە كە لەبیابانەكانی عەرەبستان و سوریاوە هاتووەو پلەی گەرما لە ناوچە كاریگەرەكاندا لە نێوان 35 بۆ 38 پلەی سیلیزی دەبێت لە ناوەندی رۆژدا؛ لە ناوچە شاخاوییەكانیش لە سەرووی 15 پلەوە بۆ نزیكەی 30 پلە دەبێت.
راشیگەیاندووە: چڕیی خۆڵ بەپێی مۆدێلی "دەبلیو ئاڕ ئێف - چیم" دەگاتە پلەی 5 و 6؛ پلەی 5 خۆڵبارینی زۆر بەهێزە بە چڕیی 500 بۆ 2000 میكرۆگرام لە مەتر سێجا و پلەی 6ـیش خۆڵبارینی مەترسیدارە بە چڕیی زیاتر لە 2 هەزار بۆ 10 هەزار میكرۆگرام لە مەتر سێجا و مەودای بینین بۆ كەمتر لە 100 مەتر دادەبەزێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسیلەوەشكردووە: ئەم خۆڵبارینە كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن و ماسك و چاویلكەی پارێزەر بەكاربهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

