riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ نامۆ: دەبیتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەم

کوردستان 11:48 AM - 2026-05-17
قوباد تاڵەبانی و نامۆ ئەرشیف

قوباد تاڵەبانی و نامۆ

كوردستان قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لەپەیامێكدا دەڵێت: نامۆ چیتر پاڵەوانێكی ئاسایی نییە، بەڵكو نوێنەرایەتی ئیرادەو رەوشتی گەلێك دەكات و خەریكە دەبێتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەم.
دەقی پەیامەكە:

خۆی دەڵێت ورەی لە ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە وەرگرتووە. بەڵێ پاڵەوانەكانمان ورە و وزە بە یەكتر دەبەخشن.

تەنیا داواكاریم لە نامۆ ئەوەیە: تۆ چیتر تەنها پاڵەوانێكی ئاسایی نیت، بەڵكو نوێنەرایەتیی ئیرادە و هێز و رەوشتی گەلەكەت دەكەیت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەكاندا و خەریكە دەبیتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەمەكەمان. 

پاڵەوانە مەزنەكان رەنگە لە یارییەكدا بدۆڕێن، بەڵام هەرگیز رەوشتی پاڵەوانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری لە بەها بەرزەكانی گەلەكەیان دەكەن. تكایە ببە بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket