riklam

وتەبێژی ئاوی سلێمانی: هێڵی سێیەم سلێمانی لە کەمئاوی رزگار دەکات

کوردستان 05:53 PM - 2026-05-16
هێڵی ئاوی دووکان-سلێمانی بەڕیوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی

هێڵی ئاوی دووکان-سلێمانی

سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە ئاست و کوالێتی ئاوی سەرچنار و دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، بەڵام سەرەڕای زۆری بارانبارین رێژەیەکی نەگۆڕ ئاومان دەستدەکەوێت، کە 260 هەزار مەتر سێجایە لەکاتێکدا بۆ ئەوەی سلێمانی بە تەواوی لە کەمی ئاو رزگاری ببێت پێویستی بە 450 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دڵخۆشین کە ئەمساڵ رێژەیەکی باش باران باریوە و پرۆژەی ئاوی سەرچنار و دووکان بەڕیژەیەکی زۆر ئاوەکەی زیادیکردووە، پێشبینیش دەکەین هەتا وەرزی پاییز ئەو ئاوە بمێنێتەوە، کە ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە، چونکە تا ئاو زۆرتربێت کوالێتی ئاوەکەش باشتر دەبێت.

راشیگەیاند: ئاشکرایە پارێزگای سلێمانی لە هەردوو پرۆژەی ئاوی سەرچنار و پرۆژەی ئاوی دووکانەوە ئاوی پێدەگات و بەو دوو پرۆژەیەش سەرەڕای زۆری بارانبارین رێژەیەکی نەگۆڕ ئاومان دەستدەکەوێت، کە 260 هەزار مەتر سێجایە لەکاتێکدا بۆ ئەوەی سلێمانی بە تەواوی لە کەمی ئاو رزگاری ببێت پێویستی بە 450 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا پرۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوکان- سلێمانی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونی سەرجەم گەڕەکاکانی شاری سلێمانی سوودمەند دەبن و بە دڵنیایی لە وەرزی هاویندا سلێمانی لە کەمی ئاو رزگاری دەبێت و دەتوانین رێژەیەکی باش ئاو بەرهەمبهێنین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شاری سلێمانی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە دوو پڕۆژەی ستراتیژی دەبەستێت، کە ئەوانیش پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و پڕۆژەی ئاوی دوکان-ن، لە ئێستاشدا ئەم دوو پڕۆژەیە رۆژانە بڕی 260 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ شارەکە دابین دەکەن، لەکاتێکدا پێویستیی ڕاستەقینەی شاری سلێمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کەمئاوی، 450 هەزار مەتر سێجا ئاوە، کە جیاوازییەکەی 190 هەزار مەتر سێجایە، هاوکات جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوکان-سلێمانی، وەک وەرچەرخانێک دەبێت، کە دەتوانێت ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە و تەواوی گەڕەکەکانی سلێمانی لە وەرزی گەرمای هاویندا لە کێشەی بێئاوی رزگار بکات.

هاوکات، گرێبەستی پرۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوکان- سلێمانی بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بەدەستهێناو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و بە گوژمەی 423 ملیۆن و 790 هەزار دۆلار ئیمزا کراوە، کە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket