riklam

حەج و عومرەی کوردستان: نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتی گەیشتونەتە سعودیە

کوردستان 06:23 PM - 2026-05-15
حاجیانی هەرێمی کوردستان میدیاکان

حاجیانی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، پرۆسەی چوونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتی گەیشتونەتە سعودیە.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 15ی5ی2026، نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتیی هەرێم بە سەلامەتی گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە و لە شاری مەککە نیشتەجێ کراون.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەشکردووە، باری تەندروستی هەموو حاجیان جێگیرە و گەشتە ئاسمانییەکانیش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە بەبێ گرفت بەڕێوەدەچن.

راشیگەیاند، بڕیارە تاوەکو رۆژی 17ی5ی2026،دوا کاروانی هاووڵاتیانی هەرێم بگەنە سعودییە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

لە رووی خزمەتگوزاریی و پێداویستییەکانەوە، وتەبێژی حەج و عومرە جەختی کردوەتەوە، باشترین ئاسانکاری و خزمەتگوزاری لە هەموو روەکانەوە بە خواردنیشەوە پێشکەش بەو هاووڵاتیانە دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket