riklam

یه‌كێتی مامۆستایان داوای پلە بەرزکردنەوە و رێکخستنەوەی دەوام دەکات

کوردستان 04:53 PM - 2026-05-15
لۆگۆی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، داوای چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزکردنەوە دەکات و بە گرنگیشی دەزانێت خشتەی ساڵانەی دەوامکردن دابڕێژرێتەوە، بۆ ئەوەی ساڵی خوێندن وەکو ئەوەی پێویستە بۆ فێرکردنێکی باش بەڕێوە بچێت.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌بۆنه‌ی (64) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه، به‌یاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:‌ یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەواوی بەوە هەیە گۆڕانکاری گەورە بە پەروەردە و فێرکردنێکی باش دەبێت لە دەرەوەی ئەو پڕۆسەیە ئەوەی پێویستە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و داهاتویەکی باشتر بەرجەستە نابێت.

هەر لە بەیاننامەکەیاندا چەند داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، کە داوا دەکات کێشەی دواکەوتن و بەرز کردنەوەی موچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن.

داواشدەکەن، خشتەی ساڵانەی دەوامکردن دابڕێژرێتەوە، بۆ ئەوەی ساڵی خوێندن وەکو ئەوەی پێویستە بۆ فێرکردنێکی باش بەڕێوە بچێت.

پەیوەست بە مامۆستایانی گرێبەستیش، یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەت بە هەمیشەیی بکرێن، چونکە ئەوانەی لە ئەرکدا لەگەڵ مامۆستایانی هەمیشەیی یەکسانن، بەڵام لە مافدا جیاوازیان هەیە،هەروەها ڕێز لە هەوڵ و خەباتی مامۆستایانی خانەنشین  بگرن و یاسای پاراستنی مامۆستایان کە لە پەڕلەمانی عیراقدا پەسەند کراوە، ئێستا هەمواریشی دەکەنەوە جێبەجێ بکرێت.

لە کۆتایشدا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، داوا دەکات:بایەخی تەواو بە خوێندنی گشتی (حکومی) لە هەموو بوارەکان بدرێت بۆ ئەوەی جیاوازی لەگەڵ خوێندنی تایبەت (ناحکومی) کەم بێتەوە، تاوەکو نەبێتە هۆکاری جیاوازی چینایەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket