riklam

سەرۆک بافڵ: زمانی کوردی قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە

کوردستان 11:13 AM - 2026-05-15
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی زمانی کوردیدا رایدەگەیەنێت، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لە پاراستنی رەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەکەینەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ:

لە رۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە. زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە.

هەرێمی کوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەکولتووریی پێکهاتەکانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنی زمانی کوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێکهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێکەوە دەژین، نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەکی سەرەکیی دەوڵەتدارییە.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لە پاراستنی رەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket