riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایان: پشتیوانی لە داوا رەواکانتان دەکەین

کوردستان 10:02 PM - 2026-05-14
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان لە مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەین و بە ڕێز و شکۆوە یادی مامۆستایانی شەهید دەکەینەوە و سەری رێزیش لە ئاست خەمخۆری و دڵسۆزی مامۆستایانی کوردستان دادەنوێنین کە بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا سەرباری هەموو کەموکوڕیی و گرفتەکان بەردەوام بوون لە راپەڕاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا.

لەم یادەدا پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو داواکارییە رەواکانتان دووپات دەکەینەوە و دڵنیاشتان دەکەینەوە لە هیچ هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنیان درێخی ناکەین، چوونکە پێمانوایە داواکارییەکانتان لە خەمی قوڵی ئێوەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ باشترکردن و پێشخستنی کەرتی پەروەردە و گەرەنتیکردنی داهاتوویەکی باش بۆ نەوەکانی میللەتەکەمان. 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket