riklam

سەرۆک بافڵ بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق: یەکێتی یارمەتیدەرتان دەبێت

کوردستان 07:57 PM - 2026-05-14
سەرۆک بافڵ راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ وەزیرە هەڵبژێردراوەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت، لە سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ

وەزیرە بەڕێزەکان

پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەتاندا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت لە سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket