riklam

دووەم دانیشتنى دادگایى کردنى جەلادەکەی نوگرە سەلمان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 08:55 AM - 2026-05-14
عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی PUKMEDIA

عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ى5ى2026 دووەم دانیشتنى دادگایى کردنى جەلادەکەی نوگرە سەلمان بەڕێوەبچێت، کەلە دانیشتنی پێشوو 25 سکاڵاکار و شایەتحاڵ چوونە بەردەم دادوەر و شاهێدیاندا و وتەکانی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ئەو جەلادە تۆمار کرد.

دواى ئەوەى پێنجشەممەى رابردوو 7ی 5ى 2026، بە ئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵ و کەسووکاری ئەنفالکراوان، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی  (عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی) لە دادگای رەسافە لە بەغداد بەڕێوەچوو، دادگاییەکە بۆ ئەمڕۆ 14ى5ى2026 دواخرا، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بیستنی وتەی شایەتحاڵەکانی دیکە.

لە دانیشتنەکەی پێنج شەممەى رابردوودا، 25 سکاڵاکار و شایەتحاڵ چوونە بەردەم دادوەر و شاهێدیاندا و وتەکانی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ئەو جەلادە تۆمار کرد، دوای بیستنی وتەکان، دادگا بڕیاری دواخستنى دانیشتنەکەى دا و بە پێى زانیارییەکان کۆی گشتی 221 کەس لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، دیالە و سەلاحەدین وەک شایەتحاڵ بانگهێشتى دادگاییەکە کرابوون، تاوەکو لەم کەیسەدا وتەیان لێ وەربگیرێت.

تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و رۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی پێشووى عیراقەوە راگەیەندرا و داواش لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرا پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket