riklam

زانکۆی سلێمانی و WFP پێکەوە رووبەڕوی ئاڵەنگارییەکانی کەشوهەوا دەبنەوە

کوردستان 09:55 PM - 2026-05-13
وۆرکشۆپێکی هاوبەشی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی

وۆرکشۆپێکی هاوبەشی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP)

زانکۆی سلێمانی

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییە نێودەوڵەتییەکاندا، زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژانی 10 و 11ی ئایاری 2026، بەشداری لە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەدا کرد، کە بە پاڵپشتی حکومەتی کەنەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ڕێکخرابوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پڕۆژەی “بەڕێوەبردنی بەردەوامی زەوی”، تیمی زانکۆی سلێمانی بە نوێنەرایەتی (م. ڕازان عومەر لێپرسراوی ئۆفیسی گرانت، پ.د. نەریمان ساڵح و پ.ی.د. لەنجە حسێن) لە ڕێگەی پێشکەشکردنی توێژینەوە و سەرنجی زانستییەوە، بەشدارییەکی کاریگەریان لە داڕشتنی پلاتفۆرمی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکاندا کرد.

ئەم چالاکییە جەختی لەسەر یەکخستنی تواناکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و پاراستنی خاکی هەرێم کردەوە؛ بەشداری زانکۆی سلێمانی لەمجۆرە پڕۆژە نێودەوڵەتییانەدا، دووپاتکردنەوەی پێگەی زانکۆیە وەک ناوەندێکی پێشەنگ لە پێشکەشکردنی چارەسەری زانستی بۆ ئاڵەنگارییە ژینگەیی و کشتوکاڵییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket