riklam

پێگه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی تاوتوێ ده‌كرێت

کوردستان 03:37 PM - 2026-05-13
سینمیاری پێگه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی

سینمیاری پێگه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له‌ مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی، سینمیارێكی له‌باره‌ی پێگه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمیسازكرد.

به‌ ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی و د.ئومێد ره‌فیق لێپرسراوی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی و ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ سیمینارێك بۆ ئه‌كادیمیست (سمكۆ ئه‌سعه‌د) له‌باره‌ی "پێگه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی" رێكخرا.

له‌سیمیناره‌كه‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی و رۆڵی سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی له‌ناوچه‌كدا كردو وتی: ئیمارات به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافیی و سیستمه‌ سیاسییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی ببێته‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ گرنگ و به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ و كه‌له‌ زۆر رووه‌وه‌ ناكرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریدا به‌راورد بكرێت.

راشیگه‌یاند: نموونه‌ی سیستمه‌می سیاسیی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌ نموونه‌ گرنگه‌كان كه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ره‌چاوكردنی هه‌ندێك ورده‌كاریی سودی زۆری لێ ببینین.

له‌ ره‌وتی پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه‌دا، ئاماده‌بووان به‌پرسیاره‌كانیان به‌شدارییان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیست(سمكۆ ئه‌سعه‌د) وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket