پڕۆژەیەکی ستراتیژی رێگاوبان لە شارباژێڕ جێبەجێ دەکرێت
کوردستان 11:15 PM - 2026-05-12
ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی
کارکردن لە رێگاکە
پرۆژەیەکی ستراتیژی رێگاوبان لە شارباژێڕ جێبەجێ دەکرێت و بەهۆیەوە
شاری سلێمانی بە ناوچەی پشدەرەوە دەبەسرێتەوە و نزیکەی 16 ملیار دیناری بۆ
تەرخانکراوە و لە ئێستادا بەچڕی کاری تێدا دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی،
لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ 12ی5ی2026،محەمەد جەلیل بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو
نیشتەجێکردنی سلێمانی، لەشارباژێر پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای
(کونەماسی-دۆڵبێشک-قامیش-سەفرە-پردی وەیسە) ی بەسەر کردەوە.
راشیگەیاندووە: لەئێستادا بە چڕی کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت و 30%
کارەکانی تەواو بووە ،کە کۆمپانیای هێما کاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات.
لە بارەی بڕی پارەی تەرخانکراو لەگەڵ ماوەی تەواو بوونی پڕۆژەکە،
ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی، ئاشکرای کردووە: ماوەی
جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەپێی گرێبەست 500 رۆژی
ڕۆژژمێرییە و درێژی ڕێگاکە 30.5 کیلۆمەترە و گوژمەی پرۆژەکەش بریتی یە لە 15 ملیار
و 846 ملیۆن و 160 هەزار دینار و لە رۆژی 26ی10ی 2025وە کارکردن تیایدا دەستی
پێکردووە.
لە کۆتایشدا، رێگاوبانی سلێمانی ئاماژەی بە گرنگی پرۆژەکە کردووە و
رایگەیاندووە: بەتەواوبونی ئەم پرۆژە ستراتیجیە شاری سلێمانی دەبەسترێتەوە بە
ناوچەی پشدەرەوە و ڕێگاکە لە ڕووی گەشتیاری و کشتوکاڵییەوە سودێکی زۆر بە
هاووڵاتیان و دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە دەگەیەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

