riklam

وەفدێکی یەکێتی و کونسوڵی چین جەخت لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

کوردستان 10:27 PM - 2026-05-12
وەفدەکەی یەکێتی و کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان تایبەت

وەفدەکەی یەکێتی و کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ 12ی5ی2026، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لیۆجون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین  لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تیایدا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە و کونسوڵی چینیش رایگەیاند: بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندی مێژوویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستا و داهاتوو لێی دەڕوانین.

 لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەبو کاروان سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و هاوڕێیانی، بەشدار بوون، سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، لەگەرمیان چاویان کەوت بە لیۆجون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین.

لەو دیدارەدا، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، تیشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لەسەر بنەمای پەیوەندی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و تێگەیشتنەکانی بۆ گرنگی وڵاتی چین لە ئاستی جیهان و ناوچەکەشدا.

هەر لە دیدارەکەدا، سالار مەحمود سوپاسی  لیۆجون کرد بۆ سەردانەکەی لە گەرمیانی مەڵبەندی قوربانیانی ئەنفال و بەسەرکردنەوەی ناوچەکە بەگشتی.

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، راشیگەیاند: بەشێک لەم دەڤەرەی گەرمەسێر ناوچەی کوردستانی جێناکۆکن و پێویستی بە یەکلاکردنەوەی چارەنوس هەیە بەپێی تایبەتمەندیەکەی.

لەلایەکی دیکەوە،کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندی مێژوویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستاو داهاتوو لێیدەڕوانین.

لیۆجون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین، جەختی کردەوە: کە  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک لایەنی دۆست دەناسین و تێگەیشتنمان هەیە بۆ رۆڵی کاریگەری حزبەکەی سەرۆک مام جەلال لە کوردستان و عیراق و جیهانیش.

لە کۆتایشدا، کونسوڵی گشتی چین، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکان کردەوە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket