riklam

دڵنیایی روداوی تاکەکەسی بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان 07:40 PM - 2026-05-12
 لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان PUKMEDIA

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

دڵنیایی روداوی تاکەکەسی بەبڕی پێنج ملیۆن دیناری ساڵانە بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش ئاشکرای دەکات: بە بڕی تەنھا 10 ھەزار دینار، دڵنیایی روداویان بۆ دەستەبەر دەکەین.

كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بۆ ھەموو روداوێکی تاکەکەسی لە 24 سەعاتی ژیاندا روبدات، بۆ ھەموو ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە بڕی ساڵانەی تەنھا 10 ھەزار دینار ، دڵنیایی روداویان بۆ دەستەبەر دەکەین.

راشیگەیاند: پاش گفتوگۆو لێکگەیشتنێک لەگەڵ کۆمپانیای (دڵنیا بۆ دڵنیایی) لەسەر بەرنامەیەکی کاری ھاوبەش و گونجاو رێککەوتین کە ئەو ئەندامانەی رۆژانە کاری میدیایی دەکەن و رۆژنامەنووسانی چالاکن، لەگەڵ نوێکردنەوەی پێناسەکەیاندا بۆ ساڵێک، تەنھا بە بڕی دە ھەزار دینار دڵنیایی روداویان بۆ دەستەبەر بکەین بەپێی ئەم ئۆفەرو دەستکەوتانەی کە دانراوە..


بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، دڵنیایی روداوی تاکەکەسی بۆ ماوەی ساڵێک، بڕی پێنج ملیۆن دینارە، کە مردن بەهۆی رووداوێک لە کاتی کاردا، کەمئەندام بوونی تەواوەتی و هەمیشەیی، چارەسەری پزیشکی دەگرێتەوە.

هەر بەپێی لێتگەیشتنەکە، دڵنیایی رووداوەکانی، شەڕ، جەنگ، کردەوەی تیرۆرستی، کێشەی سیاسی و چالاکی مەدەنی، چەکە بایلۆجییەکان، مردن بەهۆکاری سروشتی یان بە نەخۆشی و رفاندن، ناگرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket