riklam

خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی رووداوەکەی کەرکوک قەرەبوو کرانەوە

کوردستان 06:07 PM - 2026-05-12
رووداوەکەی کەرکوک ئاژانسەکان

رووداوەکەی کەرکوک

کەرکوک

لە مەراسیمی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە کەمپەینێک کۆکرایەوە بۆ کۆمەکكردنی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕووداوەکەی شەقامی دەروازە زیانیان بەرکەوت، سەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو کرانەوە.

رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 12-5-2026 لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی سەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتوەکانی رووداوەکەی کەرکوک و لیژنەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک و لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ زیانی ئۆتۆمبێلەکان، پارەی کۆکراوە بەپێی هەڵسەنگاندن بەسەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکاندا دابەش کرا.

وتیشی: لە رووداوەکەدا 38 ئۆتۆمبێل زەرەرمەندبوون، کە بەپێ هەڵسەنگاندنی لیژنەکە 11 ئۆتۆمبێلیان پارەی تەواویان بۆ خەرج دەکرێتەوە هاوکات، 10 ئۆتۆمبێلیان بڕی 70٪ی پارەی چاککردنەوەیان بۆ خەرج دەکرێت و 11 ئۆتۆمبێلی تریش بڕی 40٪ی پارەی چاککردنەوەیان بۆ خەرج دەکرێت.

ئەوەشی وت: پێنج لە ئۆتۆمبێلەکان بەپێی هەڵسەنگاندن بڕێک لە پارەکانیان کە نزیکە لە 8 هەزار دۆلار، بۆیان سەرف دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەروو 20 هەزار دۆلار بووە، سەرجەم بڕە پارەکان بە دۆلارە و هەر لەم مەراسیمەدا رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت.

رۆژی 26ی 4ی 2026، رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەدەروازەی شاری كەركوك لەنێوان بارهەڵگرێك و چەند ئۆتۆمبێلێكدا روویداو بەپێی ئامارەکان، 6 كەس گیانیان لەدەستدا و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون و هەر بەهۆی رووداوەكەوە 38 ئۆتۆمبێل تێكشكان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket