ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: سەرسامم بە سادەیی و مرۆڤدۆستی قوباد تاڵەبانی
کوردستان 10:10 PM - 2026-05-11
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لەکاتی بەستنی قەیتانی پێڵاوەکانی منداڵێکی داون
ڕاوێژکارێکی
سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری وەرزش و لاوان لە نامەیەکدا، ستایشی سادەیی و سەرکردایەتی قوباد تاڵەبانی دەکات و وەک
درێژەپێدەری ڕێبازە مرۆڤدۆستییەکەی سەرۆک مام جەلال وەسفی دەکات.
د.ئەیاد بنیان راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری وەرزش و لاوان لەنامەیەکدا کە ئاراستەی فرسەت ئیبراهیم شاڵی سەرۆکی پاڕائۆلۆمپی عیراقی بە وەکالەت کردەوە تیایدا نووسیویەتی: پیرۆزبایتان لێدەکەم کە کەسایەتییەکی وەک قوباد تاڵەبانیتان هەیە، چونکە لوتکەیەکە لە سادەیی و مرۆڤدۆستیی.
راشیگەیاندووە: سوێند بە خودا زیادەڕەوی ناکەم ئەگەر بڵێم لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا، هەستم بە هەناسەکانی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال دەکرد، لەژیانی خۆمدا لەگەڵ زۆر سیاسی كارمكردووە، بەڵام بۆ یەكەمجارە دەبینم گەنجێكی سەركردەی وەک قوباد تاڵەبانی تەنها بەئامادەبوونی خەڵك سەرسامم دەكات، ئەمە بەشێكی زیندووە لەجەنابی مام جەلال كە بۆ ئێمە ماوەتەوە .
ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەنامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوە لەهەرێمی كوردستان زۆر خۆشحاڵ بن چونكە جەنابی كاك قوبادتان هەیە، من زۆر دەمێكە ناو و ناوبانگیم بیستووە، بەڵام یەكەمجارە من بەدیداری شاد دەبم ، هەرچەندە من تەمەنم لەو زیاترە بەڵام زۆری لێوە فێر بووم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

