riklam

سەرۆک بافڵ و مەندەلاوی تەئکید لە گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار دەکەنەوە

کوردستان 07:29 PM - 2026-05-11
سەرۆک بافڵ و موحسین مەندەلاوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و موحسین مەندەلاوی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی  گشتی وڵات تاوتوێکرا و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان هێز و لایەنەکان لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جەختی لەسەر کرایەوە. 

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتن و پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket