riklam

قوباد تاڵەبانی: ئاسایش هێزێكە بۆ رەواندنەوەی ترسی هاووڵاتییان

کوردستان 05:56 PM - 2026-05-11
ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی دوو پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لەدەزگای ئاسایشی هەرێم نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی دوو پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لەدەزگای ئاسایشی هەرێم

قوباد تاڵەبانی كوردستان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، لەڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی دوو پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لەدەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ئاسایش هێزێك نییە بۆ ترساندن، بەڵكوو هێزێكە بۆ رەواندنەوەی ترسی هاووڵاتییان.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە رۆژی دووشەمە 11ی 5ی 2026، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچوو،  هەر یەكە لە عەمید خالید محەمەد قادر وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان و عەقید هەوار مەجید قادر وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەكاربوون. 

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە هەردوو بەڕێوەبەری نوێ لە دەزگای ئاسایشی هەرێم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەركەكەیان دا. پاشان بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری رۆشنبیری لە رێوڕەسمەكەدا جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگای ئاسایشدا.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: ئاسایش هێزێك نییە بۆ ترساندن، بەڵكو هێزێكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتییان و رەواندنەوەی ترسی هاووڵاتییان. وتیشی ئەركی دەزگای ئاسایشە ئەندامانی هێزەكانیان بە جۆرێك رابهێنن كە لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ هاووڵاتییاندا هەستی متمانە و رێز لەنێوان هاوڵاتیی و هێزی ئاسایشدا بەهێزتر بكەن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: هەر چەندە لەم ساڵانەدا زۆر هەوڵ دراوە بۆ بەرزكردنەوەی زیاتری ئاستی رۆشنبیری لەناو ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، بەڵام پێویستە لەمەودوا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و دامەزراوەكانی دیكە بە پلان و بەرنامەی نوێوە كاربكرێت بۆ بەرزكردنەوەی زیاتری ئاستی رۆشنبیری هێزەكان و باشتركردنی مامەڵەی هێزەكان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگا، چونكە ئاسایشی وڵاتەكەمان ئەو كاتە بەهێزتر دەبێت كە هەموو خەڵك خۆیان بە هاوكار و پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بزانن.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket