riklam

شێخ جەعفەر: بۆ بەرژەوەندی هاوبەش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا پەرەپێدەدەین

کوردستان 04:43 PM - 2026-05-11
جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغداد و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەپێی دەستوور لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێکران.

جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاسی لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييه‌ى کە لە بەرانبەر پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی دەبەخشن، بە تایبەت پەرەپێدانی پڕۆسەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیان لە شاری سلێمانی، هەر لەمبارەیەوە ستایشی تایبەتی رۆڵی کونسوڵی گشتیی تورکیای لە هەرێمی کوردستان و تیمەکەی کرد.

هەروەها جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket