riklam

سەرۆککۆمار: پاڵپشتی دەسەڵاتی دادوەری دەکەین

عیراق 03:58 PM - 2026-05-11
نزار ئامێدی و دادوەر فایەق زێدان راگەیاندنی سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی و دادوەر فایەق زێدان

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایار 2026 لە بەغداد، چاوی کەوت بە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لەبارودۆخی گشتی وڵات کرد و جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا کردەوە و سەرۆککۆمار ئاماژەی بەپابەندبوونی سەرۆکایەتی کۆمار کرد بە پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و هاوکاریکردنی لەبەجێگەیاندنی ئەرکە دەستوورییەکانی بەشێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری پتەوتر بکات و مافی هاووڵاتیان بپارێزرێت.

لەلای خۆیەوە، فایەق زێدان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێنماییە بەنرخەکانی سەرۆککۆمار دەربڕی و پابەندبوونی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بە پیشەیی وسەربەخۆیی لەخزمەتی رەوتی دادپەروەری و سەروەری یاسادا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket