خزمەتگوزارییەکانی 1001 بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەبێتە بێبەرامبەر
کوردستان 03:14 PM - 2026-05-11
ئاسیاسێڵ
خزمەتگوزارییەکانی 1001 بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەبێتە بێبەرامبەر
ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی 1001، پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عیراق خێراتر دەكەن لەڕێگەی داهێنانەكانی پەخشی دیجیتاڵییەوە كە پشت بەستە بە كەرتی پەیوەندییەكان.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینكاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەكان هاوبەشییەكی ستراتیژیی ڕاگەیاند: لەگەڵ پلاتفۆڕمی 1001 كە یەكەمین پلاتفۆرمی یاسایی عیراقییە بۆ خزمەتگوزارییەكانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆكی مۆڵەتپێدراو و نایاب بگات لە ڕێی پاكێجە لێكدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەكانی كۆمپانیاوە.
ئەم ڕاگەیاندنە بۆ دووپاتكردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانكردنی ئیكۆسیستەمە دیجیتاڵییەكەی وباشتركردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێی هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاكانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە ئابووریی داهێنەرانە لە عیراق دەدات لە ڕێگەی گەیاندنی ناوەڕۆكە نایابەكان لە كەناڵە یاسایی و پارێزراوەكانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەكاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیكری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لە مەترسییەكانی كۆپیكردنی ناوەڕۆك و پەخشە نایاساییەكان "Piracy".
ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەكاتەوە بۆ دەوڵەمەندكردنی خزمەتگوزارییەكانیی و دابینكردنی ناوەڕۆكی كاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێكراو بە كواڵیتی بەرز. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە ئاسانی دەستیان دەگات بە پاكێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی 1001 كە ڕووماڵی گشتگیری یارییەكانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەكات بە مۆركێكی لۆكاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە OSN+ و لیستێكی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆكی كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ناوچەكە وەكSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی میدیایی ڕۆیا و ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەكانی پلاتفۆرمی "1001" كە پەخشی گشتگیر پێشكەش دەكات و بەرهەمەكانی وڵات بەرەو پێش دەبات.
هاوبەشییەكە ئاسۆیەكی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەكانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە ڕێی پاكێجی "Ultimate"ـی 1001 "كولەها"ـەوە، كە ڕووماڵی گەورەترین خولەكانی تۆپی پێی جیهان دەكات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێكی فراوانی ناوەڕۆكی كاتبەسەربردن كە بەرهەمەكانی Paramount+ و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەكانی تری تێدایە. ئەم تێكەڵبوونە، ئیكۆسیستەمە دیجیتاڵییەكەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەكات و ئەزموونێكی پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشكەش دەكات.
زیادكردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەكات لە بوارەكانی بەستنەوەی خەڵك و كلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عیراق.
چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینكردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە كاردەكەین بۆ بەتواناكردنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای ئیكۆسیستەمەكەمان فراوانتر دەكات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان كە دەستیان بە ناوەڕۆكی كاتبەسەربردنی متمانەپێكراو بگات كە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت."
محسن خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێكار "CEO" لە كۆمپانیای 1001 ڕایگەیاند: "شانازی دەكەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆكی كاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەكارهێنەر لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عیراق دەدات و پاڵپشتی داهاتوویەك دەكات كە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێكەوە گەشە دەكەن."
بە تێكەڵكردنی پلاتفۆرمی 1001 لەناو پاكێجە لێكدراوە هەڵبژێردراوەكانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانی كۆمپانیاكە بەهێزتر دەكات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عیراق دەكات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێكی تری ئاسیاسێڵە لە گەشتەكەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێكی زیرەكتر و بەهێزتر لە ڕووی دیجیتاڵییەوە.
پلاتفۆرمی 1001، پێشەنگی پەخش و رووماڵكردنە لەعیراقدا و گەورەترین كتێبخانەی ناوەڕۆكی تەواو مۆڵەتپێدراوی لە وڵاتەكەدا هەیە، هەروەها ئەزموونێكی پرێمیۆمی OTT و ڤیدیۆیی بەپێی داواكاری "VOD" پێشكەش دەكات كە بۆ بینەری عێراقی بە تایبەت دیزاینكراوە. پلاتفۆڕمەكە مافی پەخشی هاو-تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ـی هەیە لە عیراق و هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە جیهانییە سەرەكییەكان وەك OSN+، StarzPlay، Wide و Moonbug، لەگەڵ تۆڕە هەرێمییەكانی وەك كەناڵی ئەلشەرقیە و ڕۆتانا و گروپی میدیای ڕۆیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

