قوباد تاڵەبانی: دەبێت یەکێتی شەراکەتی راستەقینەی لەحکومەتی داهاتوودا هەبێت
کوردستان 10:07 AM - 2026-05-11
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: یەکێتی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی
پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی ئامادەیە، بەو مەرجەی لە کابینەی داهاتوودا
شەراکەتێکی ڕاستەقینەی هەبێت و حکومەتی داهاتوو بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو
ناوچەکان بکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بە رۆژنامەنووسانی بوێر
و پارێزەرانی حەقیقەت، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دڵگرانین پرۆسەی
پێکهێنانی حکومەت درێژەی کێشا، ئێمە لە یەکەم رۆژەوە لەگەڵ ئەوە بووین بە زوویی
حکومەت پێکبهێنرێت و ئێستاش هەمان باوەڕمان هەیە، کە پێویستە حکومەتێک پێکبهێنرێت
لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و خزمەت بە هەموو ناوچەکانی هەرێم بکات
بەبێ جیاوازی، هاوکات حکومەتێک بێت یەکێتی وەک هاوبەشێکی راستەقینە بێت تێیدا.
راشیگەیاند: ئێمە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی حازرین و هەرگیز
نەمانهێشتووە دۆخە سیاسییەکە بە گشتی، ئەگەر لە بەرژەوەندیمان بێت یاخود نا
کاریگەری بکاتە سەر بۆچوونمان بۆ پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و رێگایەکی راست و
دروستمان هەبووە و داوای هاوبەشییەکی راستەقینەمان کردووە، پێم وایە گفتوگۆکان
دەستپێبکەنەوە باشبێت و ئێمەش حازرین، ئەگەر بڕیاریشبێت هەڵبژاردن دووبارە
بکرێتەوە یاخود کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێنرێت هەر حازرین.
سەبارەت بە دیاریکردنی کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی کابینەی نوێی
حکومەتی عیراق، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: لەوانەیە کاندیدمان بۆ وەرگرتنی
پۆستەکانی حکومەت لە بەغداد دیاری کردبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

