قوباد تاڵەبانی: سلێمانی ئازاترین شاری عیراقە
کوردستان 07:22 PM - 2026-05-10
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لەمۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لەسلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك رۆژنامەنووسی راستگۆو ئازاو پیشەیی و قوباد تاڵەبانیش رایگەیاند: سلێمانی ئازاترین شاری کوردستان و هەموو عیراقە و لە شوێنێکین کە دووجار پیرۆزە، داواشدەکات پێکەوە رووبەڕووی ئەو کەسانە ببینەوە کە دژی ئازادین و بە گرنگیشی دەزانێت ساڵانە کۆڕبەندێک بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی بەربەستەکانی بەردەم ئازادی رادەربڕین ئەنجامبدرێت.
دەقی وتارەكەی قوباد تاڵەبانی:
قوباد تاڵەبانی: شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ ئێوەدام
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی مەراسیمی بەخشینی رێزلێنان بە رۆژنامەنوسانی بوێر و پارێزەرانی حەقیقەت، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: خۆشحاڵم کە لە خزمەت ئێوەی ئەزیزم، خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە خزمەتی کۆمەڵێکم کە دامەزرێنەری راگەیاندنی ئازاد بوون لە عیراق و هەرێمی کوردستان، شەرەفێکی گەورەیە کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز لەم مەراسیمەداین.
ئێرە دووجار پیرۆزە
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە شوێنێکین کە دووجار پیرۆزە، جارێکیان پیرۆزە، کە لێرە ئەو خەڵکە جوامێرەی لە پێناو ئازادی خاک و نیشتیماندا لە سێدارە دەدران و شەهید دەکران،لەبەر ئەوەش پیرۆزە کە ئێرە مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەتە، کە رێزلێنانێکە بۆ ئەو راگەیاندکارانەی کە لە پێناو گەیاندنی راستییەکان شەهید بوون و گیانیان لەدەستدا.
بەعس نەیتوانی ئازادی سلێمانی بێدەنگ بکات
لە بارەی مێژووی سلێمانی و خەباتی بۆ ئازادی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، رایگەیاند: ئێمە لە شوێنێکین کە ناوی سلێمانییە، سلێمانی هەمیشە ناسراوە بە پایتەختی رۆشنبیری، ناسراوە بە ئازادی، لە شوێنێکین کە ئازادییەکەی ئەوەندە بەهێزە، کە هیچ دەسەڵات و هێزێک و کەسێک ئەو حەدەی نەبووە،دەستبەرێت بۆ ئازادییەکەی،تەنانەت دڕندەترین رژێمی مێژووی عیراق، کە رژێمی سەدام حسێن بوو، نەیتوانی ئازادی سلێمانی بێدەنگ بکات.
سلێمانی ئازاترین شاری کوردستان و عیراقە
قوباد تاڵەبانی هەر لە بارەی سلێمانییەوە، ئاماژەی بەوەکرد،کە سلێمانی ئازاترین شاری کوردستان و هەموو عیراقە، شوێنێکە هەرچەندە هەڵەیەکیشی لێبکرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی سلێمانی و هێزە ئەمنییەکانەوە، شوێنێکە هەر زۆر زوو کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و رەخنەگران، راگەیاندنکار فریا دەکەون و هەڵەکان زەق دەکەنەوە، هەروەها زوو دەگەنە ئەو کەسانەی کە دڵسۆزی ئازادین لەناو دامودەزگاکان، تاوەکو ئەگەر هەڵەیەکیش بکرێت، کە کراوە، بەداخیشەوە دەیڵێم لەوەیە لە ئایندەشدا هەر بکرێت، زوو چارەسەر دەکرێت، جیاوازی سلێمانی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە ئەمەیە، گوێ لە خەمخۆران و رەخنەگران دەگرین، هەروەها ئەو کەسانەی دڵسۆزن لە پێناو بەرزڕاگرتنی ناوە جوانەکەی سلێمانی.
ساڵانە کۆڕبەندێک ئەنجام بدرێت
هەر لە وتارەکەیدا،جێگری سەرۆکوەزیران داوای بەستنی کۆڕبەندێکی ساڵانەی کرد و رایگەیاند: داوا دەکەم، ئێمە هەموو ساڵێک لە پێناوی ئازادی، لە پێناوی ئازادی رادەربڕین، لەپێناوی رێزگرتن لەو کەسانەی کە لە پێناوی ئازادی ئازار دەدرێن، یان ستەمیان لێدەکرێت، کۆببینەوە و رێز لەو کەسانە بگرین و گفتوگۆیەکی راستگۆیانەمان هەبێت لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەو پێشێلکاریانە،بۆیە داواکارم ساڵانە کۆڕبەندێک ئامادەبکرێت، کە راگەیاندکار، ئازادیخوازان و خەڵکی رۆشنبیر و روناکبیر و چالاکوانانی مەدەنی، کەسانی پسپۆڕ و یەکدوو سیاسیش لێی کۆببنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی بەربەستەکانی بەردەم ئازادی رادەربڕین و دەستنیشانکردنی چارەسەرەکانیان.
ئازادی دوو دووژمنی هەیە
قوباد تاڵەبانی لەبارەی دووژمنەکانی ئازادیشەوە، رایگەیاند: ئازادی و ئازادی رادەربڕین، دوو دووژمنی هەیە،یەکەمیان ئەو کەسانەن کە لە ئازادی دەترسن،یەکێکن لەوانەی لە رەخنە دەترسن، ئەو هێز و کەس و لایەن و دەسەڵاتانەن کە دژی شەفافیەت و راستییەکانن، ئەمانە دووژمنی ئازادین، بەڵام دووژمنێکی دیکەش هەیە، کە ڕەنگە زۆر باس نەکرابێت،ئەویش ئەوانەن کە ئازادی بە فەوزا تێگەیشتوون، لەژێر چەتری ئازادی ناو و شکۆی مرۆڤەکان دەشکێنن و تۆمەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە، هەوڵی چەواشەکردنی کۆمەڵگە دەدەن، بۆیە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو دوژمنە،داواکارم لە هەموو ئازادیخوازێک، لە هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادییەکی راستەقینە هەیە، ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی رادەربڕین هەیە، پێکەوە بتوانین رووبەڕووی ئەم دوو دوژمنە ببینەوە، رووبەڕووی ئەوانە ببینەوە کە دژی ئازادین و ئازاری ئەو کەسانە دەدەن کە بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن، هەروەها رووبەڕووی ئەوانەش ببینەوە کە چەواشەی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە لە پێناو شکاندنی شکۆی مرۆڤەکان، ئەمەش بە یەکەوە دەکرێت، کارێک نییە کە دەسەڵات یان حزب یان ئیدارەیەک بتوانێت بەتەنها بیکات، کارێکە کە پێویستی بە کارکردنی دەسەڵات و زانکۆ و پەیمانگا و راگەیاندنکار و ئازادیخوازن و چالاکوانی مەدەنییە.
لەناو دەسەڵات کەسانێک هەن باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراسی هەیە
لە کۆتایی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی ئامادەبوانی کرد و رایگەیاند: سوپاستان دەکەم، کە هەمیشە خەمخۆری ئازادی بوون، هەمیشە پشتیوانی ئازادی بوون، بەشێکیشتان بە زیانی خۆتان رووبەڕووی دڕندە و ستەم و ستەمکاری بوونەتەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەتەنها نین، دڵنیاتان دەکەینەوە هەرچەند رەخنەتان هەبێت لە دەسەڵات، لەناو دەسەڵات خەڵک هەیە کە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراسی و پێکەوە ژیان هەیە، لەناو دەسەڵات کەسانێک هەن بەرگەی رەخنە دەگرێت و لای ئاساییە رەخنەی لێبگیرێت و ئامادەشە راشکاوانە لەگەڵتان دابنیشێت و گفتوگۆی ئەم بابەتانە بکات، درود بۆ گیانی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو ئازادی گیانیان لەدەستدا، بەخێر بێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

