لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پێکهێنرا
عیراق 04:41 PM - 2026-05-10
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی خانەنشینی
ئەمڕۆ 10ی5ی2026، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی خانەنشینی گشتی کۆبوونەوە و تیایدا گفتوگۆ
لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرا و لیژنەیەکی هاوبەشیش
پێکهێنرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەسەر پێشنیاری هەمواری یاسای خزمەت و
خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە (18)ی ساڵی 2011 کرا، هەروەها تیشک خرایە
سەر دیارترین ئەو گرفت و لەمپەرانەی ڕووبەڕووی
کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەبنەوە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە خانەنشینی و مافەکانیان،
ئەمە جگە لەوەی باس لە دۆسیەی برینداران و ئاسانکاری ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی
نەخۆشی کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا،گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەموارکردنەوەی مووچەی
برینداران، شەهیدان و خانەنشینان کرا، لەگەڵ چۆنیەتی ئەژمارکردنی مووچەی خانەنشینی
بەپێی یاسا، بە شێوەیەک کە دادپەروەری بۆ ئەو توێژە تێدابێت و لیژنەکە جەختی لە گرنگی هەموارە یاساییەکان
کردەوە بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستنی مافی خانەنشینی.
لە کۆتاییشدا، بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان
(لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی
دارایی/فەرمانگەی خانەنشینی گشتی) درا، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە بڕگەکانی هەموارکردنەوەکە
بکرێت و بەشێوەیەک چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە کە لەگەڵ پێداویستییە
کارگێڕی و یاساییەکانی ئێستا بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

