riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم و وەفدێکی ئەڵمانیا دۆخی ئەمنی تاوتوێ دەکەن

کوردستان 02:53 PM - 2026-05-10
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیی یارمەتییەکان و هاریکاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی کردەوە، لەپێناو سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە.

دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە لەگەڵ پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket