ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر حکومەتی نوێ تەواودەکات
عیراق 10:45 AM - 2026-05-10
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران
سکرتێری گشتیی
ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی نوێنەران
بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی وزاری بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی راگەیاند.
سەفوان جەرجەری
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند، ئەنجومەنی
نوێنەران سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نوێنەران بۆ
دەنگدان لەسەر کابینەی وزاری بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی کۆتایی پێهێناوە، ئاماژەی
بەوەش کرد کە لە دانیشتنەکانی پێشوو باو بووە کە بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە
سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران بنێردرێت.
وتیشی: ئەمڕۆ
یەکشەممە دەست دەکرێت بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و چوارچێوەی
هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسی، جەختیشی کردەوە: ئێمە چاوەڕێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
نوێنەرانین بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە، جا ڕۆژی دووشەممە بێت یان
سێشەممە.
لەلایەکی
دیکەوە، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: عەلی زەیدی
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، کارنامەی وزاریی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە
لە چوارچێوەی ڕێکارە دەستوورییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەش
کرد: پێشبینی دەکرێت دەنگدان بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێی عیراق لەم
هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت، ئەمەش بەگوێرەی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانی نێوان
فراکسیۆنەکانی پەرلەمان.
هەر لەو
چوارچێوەیەدا، رامیار حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: زۆربەی پۆستە حکومییەکان
یەکلاکراونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە کورد چوار وەزارەت وەردەگرێت، کە ئەگەری
زۆرە وەزارەتەکانی (دەرەوە، ژینگە یان خوێندنی باڵا، داد، ئاواکردنەوە و
نیشتەجێکردن) بن.
روونیشیکردەوە
کە پۆستەکانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کورد و سوننە دەبن، لەکاتێکدا پۆستەکانی
جێگری سەرۆک کۆمار بۆ سوننە و شیعە دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

