ئەنجومەنی نوێنەران: تەنها 29 پەرلەمانتار دەچنە حەج
عیراق 11:40 AM - 2026-05-09
فەرمانگەی راگەیاندن
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
بەشێک لە میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە
نزیکەی 100 پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەچنە حەج، ئەنجومەنەکەش ئەو
دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: تەنها 29 پەرلەمانتار دەچنە حەج.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
لەسەر ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی دەچنە حەج، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەکرد: لە کاتێکدا کە ژمارە و زانیاری
نادروست لەبارەی ژمارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەشدارن لە وەرزی
حەجی ئەمساڵدا بڵاوکراونەتەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە ژمارە دروستەکە تەنها 29 پەرلەمانتارە.
دەشڵێت: بەشێکیان ئەندامی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانین و بە ئەرکێکی رەسمی
نێردراون بۆ بەدواداچوونی کاروباری حاجیانی عیراقی و ڕێکارە ڕێکخراوەییەکانی
تایبەت بە وەرزی حەج، بەشەکەی دیکەشیان مەرجەکانی حەجیان تێدابووە و پێش ئەوەی
ببنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، ناوەکانیان لە تیروپشکی فەرمیدا دەرچووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم
هەفتەیەدا، کابینەکەی عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، لە
ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی پێبدرێت،دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە کارنامە و بەرنامەی
حکومی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بۆیە باس لەوە دەکرێت، ئەو
پەرلەمانتارانە دوای دەنگدان بە حکومەتی نوێ، دەچنە حەج.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

