فەهمی بورهان: پێویستە پرسی نەتەوەکەمان یەکمان بخات
کوردستان 08:25 PM - 2026-05-08
PUKMEDIA
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەکاندیدکردنی (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوون بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان درک بەو ڕاستییە بکەن ئەم کارنامەیە نەخشە رێگای چوار ساڵی داهاتووە و وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێیە لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و حکومەتی هەرێمدا، ڕاست وایە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و پرسی خاک و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات.
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەیامێکدا رایگەیاند:کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی جەنابی سەرۆک وەزیران (عەلی زەیدی) کە لە چواردە بەش پێک هاتووە، هیچ رووبەرێکی بۆ کێشە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان تێدا نیە، راستە ریزی کوردی یەک و یەکگرتوونییە، پێشمان وایە هەر ئەمە هۆکاری بنچینەیی بووە تا ماددەی 140ی دەستوور و ماف و داوا ڕەواکانمان نادیدەبکرێت.
راشیگەیاند: ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەکاندیدکردنی (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوون بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان درک بەو ڕاستییە بکەن ئەم کارنامەیە نەخشە رێگای چوار ساڵی داهاتووە و وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێیە لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و حکومەتی هەرێمدا، ڕاست وایە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و پرسی خاک و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات.
فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مەسجەش بەهاوبەشی بە بەغداد بگەیەنین، سەرباری پشتیوانیمان بۆ سەرخستنی کابینەکەی (عەلی زەیدی )لە چوارچێوەی دەستوردا، لەگەڵیشیدا لە ئاست مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کەمتر لەوەی لە مادەی (140)ی فەرامۆشکراودا هاتووە ڕازی نابین، ئەرکی پەڕلەمانتارانیشمان لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە ئەم کارنامەیە دێتە ناوپەڕلەمان و پێوستە لە چوارچێوەی دەستوری بڕیارلێدراودا پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتەکانمان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

