riklam

فەڕەنسا هاوکاری هێڵە ئاسمانییە زیانلێکەوتووەکان دەکات

جیهان 10:41 AM - 2026-05-08
فڕۆکەخانەی فەڕەنسا ئاژانسەکان

فڕۆکەخانەی فەڕەنسا

ئەڵمانیا

وەزیری گواستنەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت: حکومەتی فەڕەنسا هاوکاری دارایی ئەو هێڵە ئاسمانییانە دەکات، کە بەهۆی قەیرانەکانی ئێستاوە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی سێ هێندەکردنی زیادکردنی باجی بلیتی گەشتکردن دەکرێت. 

فیلیپ تابارۆ وەزیری گواستنەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەکاندا رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی نرخی سووتەمەنی کە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، هێڵە ئاسمانییەکان توشی شۆکێکی سەخت بوون، هەربۆیە حکومەتەکەمان هااکری دارایی ئەو هێڵانە دەکات کە زیانیان بەرکەوتووە.

لەلایەکی ترەوە، تۆماس جوین سەرۆکی کۆمەڵەی فڕۆکەخانەکانی فەڕەنسا و فرانکۆفۆن نیگەرانی خۆی دەربڕی کە کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی توشی لێکەوتەکانی قەیرانی وزە ده‌بێته‌وه‌، هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سێ هێندەکردنی باجی بلیتی فڕۆکەوانی کرد.

لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرتی فڕۆکەوانیدا داوای "هەڵوەشاندنەوەی سێ هێندەکردنی زیادکردنی باجی بلیتی گەشتکردن"یان کرد، بەڵام حکومەت پێیوایه‌ کە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەو داواکارییە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌دوای هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و پاشان وه‌ڵامی ئێران بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها داخستنی گه‌روی هورمز، نرخی سوتەمه‌نی له‌ ئاستی جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزکردەوە، ئه‌وه‌ش وایكرد ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانی و مایه‌پوچبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket