riklam

PUKMEDIA دیارترین خاڵەکانی کارنامەی وزاری حکومەتی نوێ بڵاودەکاتەوە

عیراق 11:25 PM - 2026-05-07
عەلی زەیدی ئاژانسەکان

عەلی زەیدی

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی، بەرنامەی وزاری حکومەتی نوێی پێشکەش بە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

بەرنامەی حکومەت چەندین خاڵ و بابەتی گرنگی لەخۆگرتووە کە بەشدارن لە بەهێزکردنی ئاسایش، سەقامگیری و ئابووری وڵات، ئەمانەش هەندێک لە بەندەکانی ناو بەرنامە وەزارییەکەن:

١. تەوەری ئەمنی و سەروەری

سنووردارکردنی هەموو جۆرە چەکێک تەنها لەدەستی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاسا.

پەرەپێدانی توانای دەزگا ئەمنییەکان و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی چەک.

پەرەپێدانی تواناکانیان و دیاریکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییان لە چوارچێوەی یاسادا وەک بەشێک لە سیستەمی ئەمنی.

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ پاراستنی سنوورەکان و وشککردنی سەرچاوەکانی دارایی تیرۆر.

٢. تەوەری سیاسەتی دەرەوە

دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوخۆ.

بونیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، کەنداو و دراوسێ، لەگەڵ کاراکردنی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا.

ڕێگەنەدان بەوەی خاکی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، و ڕێگری لە دەستوەردانی دەرەکی.

کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێگە و ڕێزی پاسپۆرتی عێراقی لە جیهاندا.

٣. تەوەری چاکسازی ئابووری

کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی باج و دارایی.

چاکسازی لە بانکە حکومییەکان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بەپێی پێوەرە جیهانییەکان.

هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و پاراستنی کۆمپانیا بیانییەکان (بەتایبەت کۆمپانیاکانی نەوت).

دامەزراندنی سندوقێکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی نەوەکانی داهاتوو لە سامانی وڵات.

دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵا بۆ سەقامگیری دارایی و ئەنجومەنێکی تر بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket