دیدار و چالاکییەکانى ئەمڕۆى نزار ئامێدى لە بەغداد
عیراق 05:55 PM - 2026-05-07
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆککۆمار
نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عیراق
نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عیراق ئەمڕۆ زنجیرەیەک پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن پاشا و سەرۆکی وڵاتان و رێکخراوە
نێودەوڵەتییەکانەوە پێگەیشت و چەند دیدار و
کۆببونەوەیەکى جیاوازى لەگەڵ باڵیۆزانی
ئیسپانیا و فینلەندا و وەفدێکی
سەندیکای ژمێریار و وردبینی عیراقی ئەنجامدەدات.
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى ئایاری 2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆمارى
عیراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە خاتوو ئالیسیا ریکۆ پێرێز دێل
پۆلگار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی
خۆیان پێشکەش کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و
ئیسپانیا و رێگاکانی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا.
سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ
ئیسپانیا و بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کردەوە، بە جۆرێک کە
بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بەدی بهێنێت.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیسپانیا هیوای بەردەوامیی ئارامی و
سەقامگیری و گەشەسەندنی بۆ عیراق خواست و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ
فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی دووقۆڵی لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی هەردوو
وڵات بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
نزار ئامێدى پێشوازی لە وەفدێکی سەندیکای ژمێریار و وردبینی عیراقی دەکات
نزار ئامێدی سەرۆککۆمارى عیراق پێشوازیکرد لە د.جواد غانم
شوهەیلی سەرۆکی سەندیکای ژمێریار و وردبینی عیراقی و سەرۆکی فیدراسیۆنی ژمێریار و
وردبینی عەرەبی و وەفدی یاوەری کە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەرێزیان کرد بەبۆنەی
دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی
ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
لە میانی دیدارەکەدا کە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى5ى2026 لە کۆشکی
سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو ، باس لە گرنگی پەرەپێدانی کەرتی دارایی و رێکخستن و
پتەوکردنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و یەکپارچەیی بۆ پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی کرا.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی رۆڵی سەندیکا پیشەییەکان لە
پێشکەشکردنی تێڕوانین و شارەزایی کە بەشدارن لە زیادکردنی کارایی دامەزراوەکانی
دەوڵەت و باشترکردنی ئەدای کارگێڕی و داراییان.
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی ئایاری 2026، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد،
نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق (ئەنتی پۆتکۆنن)
کرد.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێستا و
پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکانی جێی بایەخی هەردوولا کردەوە،
لەگەڵ هەماهەنگی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فینلەندا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ
پشتگیریکردن لە ئاسایش وسەقامگیریی عیراق و کارکردنی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئارامی لە
ناوچەکەدا دووپات کردەوە.
سەرۆک کۆمار پەیامی پیرۆزبایی لە پاشای هۆڵەندا پێدەگات
نزار ئامێدی سەرۆککۆمارى عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن شا
ویلم ئەلێکساندەری هۆڵەندا پێگەیشت بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار و
هیوای سەرکەوتن بۆ خواست.
شای هۆڵەندا لە پەیامەکەیدا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوپاتکردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە
بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات و هیوای خواست کە عێراق سەقامگیری و
خۆشگوزەرانی زیاتر بەدی بێت.
سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە هاوتا جەزائیرییەکەیەوە پێگەیشت
نزار
ئامیدى سەرۆک کۆمارى عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن عەبدولمەجید تەبون، سەرۆک
کۆماری جەزائیری دیموکراتی میللی یەوە پێگەیشت، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک
کۆماری عیراق.
سەرۆکی جەزائیر لە پەیامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای
تەندروستییەکی باشی بۆ سەرۆک کۆمار خواست، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە راپەڕاندنی
ئەرکە باڵاکانیدا بۆ خزمەتکردنی گەلی عیراق، جەختیشی لەسەر پەرۆشیی جەزائیر کردەوە
بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە برایانە و مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها سەرۆک تەبون ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ کارکردن
لەگەڵ عیراق بەمەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی لە بوارە جیاجیاکاندا،
بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا بکات و سەقامگیری و
گەشەپێدان لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات.
سەرۆک کۆمار پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری بەنگلادیش پێدەگات
نزار ئامێدی
سەرۆککۆمار بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە
محەممەد شەهابەدین سەرۆک کۆماری بەنگلادیش پێگەیشت.
سەرۆک کۆماری
بەنگلادیش بەبایەخەوە باسی لە پەیوەندیی ئێستای لەگەڵ عیراق کرد و رۆڵی عیراقی لە
دانپێدانانی دەوڵەتی بەنگلادیش وەبیرهێنایەوە و هیوای خواست کە هاوکاریی دووقۆڵی
لە بوارە جیاجیاکاندا بەهێزتر بێت.
نزار ئامێدى پەیامی پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێدەگات
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک
سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەیدا دووپاتی
کردەوە کە دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەک سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ،
هەنگاوێکی گرنگە لە پێشخستنی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنان و گەشەسەندنی بەردەوام و
بەهێزکردنی پرەنسیپی بەشداریکردن و نوێنەرایەتیکردن لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی عیراق.
گۆتێرێس پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی دوپاتکردەوە بۆ
درێژەدان بە هاریکاریی بنیاتنەرانە لەگەڵ عیراق بە شێوەیەک کە هاریکار بێت لە
پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و سەقامگیری و بەدیهێنانی ویستەکانی گەلی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

