لە یادی 32 ساڵەی شەهیدانی فەرماندە رێباز و مەلا سلێماندا
کوردستان 12:19 PM - 2026-05-07
PUKMEDIA
شەهیدانی فەرماندە رێباز و مەلا سلێمان
لەبەردەم یادە پڕ ئازارەكەی لە دەستدانی دوو كەڵەمێردی رۆژگاری سەختدا وەستاوین، دوو پێشمەرگەی كونلەجەرگدا نەبووی شۆڕشی نوێ و دوو پارتیزانی رۆژگاری رەشی دوای ئەنفال.
مەلا سلێمان و رێباز، ئەو دوو ناوەن كە نیشانەن بۆ خۆڕاگری و گیانی بەرەنگاری، بۆ چۆڵنەكردنی گۆڕەپانی خەبات، هێمان بۆ ئیرادەیەك كە بە نانە وردەی گیرفانەوە بەرامبەر هێزی ئەنفال وەستانەوە.
ئەوان پارتیزانی رێبازێك بوون، بە كۆڵەپشت و مەتارەی قەدیانەوە، كاروانی شۆڕشی سووریان گەیاندە مەنزڵ، رێبوارێكی سەر چیابوون تا لووتكە سرەوتیان نەبوو.
لە دوای ئەو كاروانە دووروودرێژەی كە ئەو شوناسانەی بەو دوو فەرماندەیە بەخشی، شەهیدبوونیشیان بوو بە هێما بۆ بە غەدر شەهیدكردن و گێچەڵی حازرخۆران بە كەسانی ماندووی رێگەی هەقیقەتی كوردایەتی.
مایەی ئازارێكی جەرگبڕە كە ئەو دوو تێكۆشەرە ناودار و كەڵەگەتەی مەیدانی راستەقینەی خەبات، بوونە شەهیدی دەستی حازرخۆران و ماندوونەبوانی سەر خوانی دوای راپەڕین، خۆ ئەگەر واقیع پێوەر بێت و راستی حوكم بدات، شەهیدكردنی ئەو دوو پاڵەوانە خۆنەویستەی گۆڕەپانە راستەقینەكەی كوردایەتی و كوردستانێتی، دەبێتە دوو پرسی گەورەی یاسایی و مرۆیی و تا كۆتایی ژیانیان، لە یەخەی بكەرانیان نابێتەوە.
هەڵكوتانە سەر بارەگاكەی مەلا سلێمان لە ئاكرێ و شەهیدكرنی لە رۆژی پێنجی ئایاردا، دوو رۆژ دواتریش بە دیلی شەهیدكردنی رێباز لە سنووری قەزای خەبات، دوو رووداوی سەرەتاكانی ئەو زنجیرە شەڕەبوون كە ئاگری بەردایە خەرمانی خەباتی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی راستەقینە و بووە پەڵەیەكی رەشیش بەسەر لاپەڕەكانی مێژوومانەوە، هەر بەو جۆرەش زۆر تێكۆشەر و رۆڵەی شۆڕشگێڕی كوردی بە مەرگ سپارد و هەرچی كرا و كۆشا، هەر دانبەخۆداگرتنێك هەبوو، نەیتوانی چنگی ئەهریمەنی ئەو شەڕە لە یەخەی كورد بكاتەوە، ئەمەش ئەو ئازارەیە كە هەر كوردی بێ غەلوغەش پێوەی دەتلێتەوە و هەر خەمخۆری راستەقینەش تێدەگات.
شەهید رێباز
شەهیدی فەرماندە رەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود ناسراو بە رێباز، لەدایكبووی ساڵی 1952ی هەولێرە، ساڵی 1965 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە و ساڵی 1969 لەلایەن رژێمەوە زیندانی كراوە، بەهۆی خۆڕاگرییەوە، دوای ماوەیەكی كەم ئازادكراوە.
ساڵی 1972 ئامادەیی كشتوكاڵی هەولێری تەواو كردووە و بووە بە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، تا نسكۆی 1975 بەردەوام بووە، هەر لەو ساڵەشدا پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە، رۆژی 11/5/1977 بووە بە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ.
شەهید رێبازی فەرماندە، بەشداری و فەرماندەیی چەندین شەڕو داستانی كردووە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتیشی پێ سپێردراوە، لەوانە: فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی هەولێر بووە، دوای شاڵاوەكانی ئەنفال ماوەی 14 مانگ سەركردایەتی پارتیزانەكانی هەولێری كردووە، ساڵی 1990 لەسەر داوای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چۆتە ئەوروپا بۆ بەشداریی لە كۆنفرانسێكدا دەربارەی كێشەی كورد.
لە راپەڕینی 1991ی خەڵكی كوردستان و لە ئازادكردنی زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی و هەولێرو كەركوكدا بەشداریی كردووە، دوای راپەڕینیش لە هێزەهاوبەشەكانی بەرەی كوردستانیدا ئەرك و لێپرسراوێتی پێ سپێردراوە.
دوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەناوی سوپای یەكگرتووی كوردستانەوە لە ساڵی 1993دا، كراوەتە جێگری فەرماندەی قیادەی مەنتیقەی دهۆك.
لە هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی ناوخۆی دوای راپەڕین، خەمخۆرانە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و نەهێشتنی دەدا، ئەو نە شەڕی كردبوو نە باوەڕیشی بە شەڕ هەبوو، كەچی رۆژی 7/5/1994 بە دیلی شەهید كرا، لە كتێبەكەیدا ( قەندیل بەغدای هەژاند) كە پێش شەهیدبوونی چاپی كردووە، دەردەكەوێت ئەو پیاوە چەندە دژی شەڕی ناوخۆ بووە، كەچی بەداخەوە بە ئاگری ئەو شەڕەوە ژیانی سوتا.
شەهید رێباز جگە لەوەی پێشمەرگە و تێكۆشەرێكی كوردایەتی بوو، رۆشنبیر و نووسەرێكی بەتواناش بوو، لە ماوەی ژیانیدا ئەم كتێبانەی نووسیوە و بەچاپی گەیاندوون:
1 - شەڕی پارتیزانی - 1990
2 - نركەی كوردستان پێش راپەڕین -1991
3 - نركەی كوردستان دوای ڕاپەڕین- 1991
4 - قەندیل بەغدای هەژاند -1993 بەشی یەكەم.
5 - قەندیل بەغدای هەژاند -1994 بەشی دووەم.
لەدوای شەهیدبوونیشی بەرگی سێیەمی قەندیل بەغدای هەژاند- لە ساڵی 2011دا، چاپكرا.
شەهید مەلا سلێمان
شەهید سلێمان عارەب ئیسماعیل ناسراو بە مەلا سلێمان، لەدایكبووی ساڵی 1955ی گوندی دەربەندی گۆمی سیانان-ی ناحیەی سەرگەرانی قەزای دوبزە، لە گوندەكەی خراوەتە بەر خوێندن، ساڵی 1963 بە هۆی شاڵاوی حەرەس قەومییەكانەوە گوندەكەیان خاپووركراوە، بۆیە بۆ خوێندن چۆتە شاری هەولێر.
لە تەمەنی 14ساڵیدا پەیوەندیی كردووە بە یەكێتی قوتابیانی كوردستانەوە، ساڵی 1974 كە خوێندكاری ئامادەیی كشتوكاڵ بوو لە ئاسكی كەڵەك، بوو بە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و كرایە ئەفسەری تۆپخانەی شۆڕش، دوای نسكۆی 1975 گەڕاوەتەوە هەولێر و قۆناغی ئامادەیی كشتوكاڵی تەواوكردووە.
ساڵی 1976 بە فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرژمێری هەولێر دامەزراوە، هەمان ساڵ پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە، ماڵیان ببووە ناوەندێكی خەباتی نهێنی لە ناوشاردا.
ساڵی 1979 بۆتە ئەندامی لیژنەی رێكخستن، دوای ئەوەی لەلایەن رژێمەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە، لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر كراوە و سەرەڕای بەكارهێنانی چەندین جۆری ئەشكەنجە لەگەڵیدا، خۆڕاگربووە و نهێنییەكانی نەدركاندووە، دواجار رۆژی 16/8/1979 بە لێبوردنی گشتی، ئازادكراوە.
ساڵی 1982 بوو بە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ، دوای پێكهێنانی تیپی 85ی بەڕانەتی، كرایە فەرماندەی كەرتێكی ئەو تیپە و ساڵی 1987یش كراوەتە جێگری فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی هەولێر، كە شەهید رێباز وەك فەرماندەی رەتڵی پارتیزانەكانی هەولێر دەستنیشان كرا لە ساڵی 1988دا، شەهید مەلاسلێمان كرایە جێگری و ماوەی 14 مانگ بە پارتیزانی مایەوە، ساڵی 1990 كرایە فەرماندەی بەتالیۆنی هەشت و دوای راپەڕینیش كرایە جێگری فەرماندەی میحوەری هەولێر.
بەشداریی لە دەیان داستان و نەبەردییدا كردووە و سێجاریش بریندار كراوە، بەشداریی كاریگەرانەی هەبووە لە رزگاركردنی شارەكانی هەولێر و كەركوك لە راپەڕینی ساڵی 1991دا.
لە كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ یەكەم كۆنگرە، لە 25/11/1991 دەنگی یەكەم و زۆرینەی بازنەی دەڤەرەی خۆی هێناوە، ساڵی 1993 كرایە فەرماندەی فەوجی دووی ئامادەی هەولێر.
لە یەكەم هەڵبژاردنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی هەولێر دەنگی یەكەمی هێنا، لە یەككاتدا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و لێپرسراوی كۆمیتەی باڵای پێشمەرگە دێرینەكانی ئاكرێ بووە، بەداخەوە، رۆژی 5/5/1994 لە ئاكرێ، شەهید كرا.
PUKMEDIA کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

