کەسوکاری شەهیدان، ئامادەی دادگایکردنی جەلادەکەی نوگرەسەلمان دەبن
کوردستان 10:11 AM - 2026-05-07
PUKMEDIA
تاوانبار، عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی
بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-5-2026 یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی یەکێک لە تاوانبارە دیارەکانی تاوانەکانی ئەنفال لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو، بەناوی (عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی) ناسراو بە "حەجاجی نوگرەسەلمان" بەڕێوەبچێت.
ناوبراو قێزەونترین تاوانی دژ بە دەستگیرکراوان لە زیندانی نوگرەسەلمان لە بیابانی سەماوە لە باشووری عیراق ئەنجامداوە، کاتێک سەرپەرشتیاری ئەو زیندانە بووە کە دەستگیرکراوانی پڕۆسەکانی ئەنفالی بۆ گواستراوەتەوە.
دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لە یەکەمین دانیشتنی خۆیدا سەیری کەیسی تاوانبار عەجاج دەکات، دوای ئەوەی زیاتر لە 300 سکاڵا لەلایەن قوربانیانی پڕۆسەکانی ئەنفالەوە لە دژی تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKMEDIA کەوتوون، دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا شاهیدی ئامادەبوونی زیاتر لە 200 کەس لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی ئەم تاوانبارە دەبێت کە لە زیندانی نوگرەسەلمان دەستبەسەر بوون؛ ئەوان سکاڵاکانیان دژی ئەم تاوانبارە پێشکەش دەکەن کە تاوانی گەورەی ئەنجامداوە و زیندانیانی بە هەموو جۆرە ئەشکەنجەدان و کوشتنێک چەوساندووەتەوە.
ئەم ژمارەیەکی زۆر لە ئەنفالکراوانی ناو زیندانەکانی ئەشکەنجە داوە و کوشتوویەتی، بەتایبەتی ژنان و منداڵان،لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا بە خێرایی دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە کە ئاڕاستەی کراون، بەتایبەت ئەو تاوانانەی دەرهەق بە کورد ئەنجامی داون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

