riklam

وەفدی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

کوردستان 06:09 PM - 2026-05-06
کۆبوونەوەی وەفدی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی

وەفدی لایەنە کوردستانییەکان کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان دەکەن بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز عەلی زەیدی خستەڕوو.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی پێکهاتەی کورد لە حکومەتی نوێدا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی 27ی 4ی 2026، دواجار چوارچێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی عیراق، (عەلی زەیدی) كاندید كرد، كە تەمەنی 40 ساڵە، بۆ ئەوەی ئەركی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی پێبسپێردرێت، بڕ‌یارەكە دوای ئەوە درا كە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە ئەو بڕ‌وایەی زەیدی مەرجە پێویستەكانی تێدایە و دەتوانێت لەگەڵ پێداویستییەكانی ئەم قۆناغەدا بگونجێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket