بەغداد 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت
کوردستان 10:05 PM - 2026-05-05
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
حکومەتی عیراق، بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و وەزیری کشتوکاڵی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: بەو بڕە رازی نین و داهاتی گەنمی ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن دەبێت و پێویستە زۆر زیاتر وەربگرن.
ئەمڕۆ 5ی5ی2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و تیایدا چەند بڕیارێکی لەسەر پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵ و شایستە داراییەکانی جوتیاران دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم وەرزە بریتی دەبێت لە 400 تۆن، کە بۆ هەر تۆنێک لەناو پلانی کشتوکاڵدا بە 700 هەزار دینار دیاریکراوە، هەروەها 500 هەزار دیناریش بۆ هەر تۆنێک دیاریکراوە، کە لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی وەربگیرێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، کە پشکی هەرێم 292 هەزار تۆنی لە ناو پلانی کشتوکاڵی دەبێت و 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی دەبێت.
هاوکات، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ وەرزەکانی (2024-2025) و (2025-2026) لە بودجەی داهاتوودا جێگیر بکات.
لەلایەکی دیکەوە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بڕی گەنم زۆرە، دەمانەوێت هەمان مامەڵەی جوتیارانی باشور و ناوەڕاست لەگەڵ جوتیارانی هەرێمیش بکرێت، رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن دەبێت، بەلانیکەمەوە با %50 لە هەرێم وەربگیرێت، واتە کەمتر نەبێت لە یەک ملیۆن تۆن، بۆیە بەو بڕە رازی نین کە عیراق دیاریکردووە و ئیمزای لەسەر ناکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

