riklam

ئیمارات خوێندنی کرد بە ئۆنلاین

جیهان 09:10 AM - 2026-05-05
 وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئیمارات الإمارات اليوم

وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئیمارات

ئیمارات بۆ ماوەیەک پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن دەکات بە ئۆنلاین و هۆکارەکەشی بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی خوێندکاران و کارمەندانی پەروەردەدەگێڕێتەوە.

 بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئیمارات،  جارێکی دیکە خوێندنی ئۆنلاین بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و بەپێی بڕیارەکە، لە ڕۆژی سێشەممەوە 5ی5ی2026 تاوەکو ڕۆژی هەینی 8ی5ی2026، خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، ئەمەش وەک ڕێکارێکی پارێزگاری لە سەلامەتی خوێندکاران و کارمەندانی پەروەردە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە دوای ئەوە هات، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی خاکی ئیمارات کران، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، لە بەندەری فوجەیرە 3 کارمەندی بیانی بریندار بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە واشنتن بڕیاریداوە پڕۆژەی "ئازادی دەریاوانی" لە گەروی هورمز دەستپێبکات، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket