riklam

دەنگدان و متمانە بەخشین بەكابینەی نوێی حكومەت دەستپێدەکات

عیراق 09:55 PM - 2026-05-04
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئاژانسەکان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی پێشکەشکردنی بەرنامەی حکومەت و ناوی وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ٤-٥-٢٠٢٦ نوسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: عەلی زەیدی کە ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەرنامەی حكومەت و ناوی سەرجەم وەزیرەكان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بکرێت بە پرۆسەی دەنگدان و متمانە بەخشین بە كابینەی نوێی حكومەت، بەمەبەستی دەستبەکاربوونی رەسمی وەزیرەکان و دەستپێکردنی کارەکانی حکومەتی نوێ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket