وەزارەتی پلاندانان ژیریی دەستكرد دەكاتە بنەمای داڕشتنی پلانە نیشتمانییەكان
عیراق 05:51 PM - 2026-05-04
ميدياكان
تەکنەلۆژیای AI بۆ بەهێزکردنی توانای کارمەندان
وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەستپێكردنی بەرنامەی راهێنانی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی راگەیاند، بۆئەوەی بتوانن تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد AI بەكاربهێنن، ئاماژە بەوەشدەكات: ئەم هەنگاوە نەخشەڕێگایەكی نوێیە بۆ گۆڕانكاری و بەرەوپێشەوەبردنی كارەكانیان.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 5ی 2026 بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند: وەزارەتەكەیان كاردەكات بۆ گۆڕینی ژیریی دەستكرد لە ئامڕازێكی تەكنەلۆژییەوە بۆ پایەیەكی بنەڕەتی كاری پلاندانان، بە ئامانجی دڵنیابوون لەبڕیارو پلانی وردتر.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی پلاندانان كۆمەڵێك رێكارو سیاسەتی گرتووەتەبەر لەوانەش، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی تەكنیكی لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا تایبەتمەندەكان بۆ ئامادەكردن و دەستپێكردنی بەرنامەی راهێنانی تایبەتمەند بۆ ئەوەی فەرمانبەران بتوانن تەكنەلۆژیای AI لە كارەكانی حكومەتدا بە گشتی بەكاربهێنن.
روونیشیكردەوە: رێوشوێنی دواتر كاركردنە لەسەر بەكارهێنانی AI لە شیكردنەوەی داتاو بڕیاردان، هاوكات وەزارەت سەرنجی خستووەتەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیاكانی AI بۆ پڕۆسێسكردنی ئەو داتا سێتە نیشتمانییە بەرفراوانانەی كە لە سەرژمێری ساڵی 2024دا تۆماركرا و گۆڕینیان بۆ نیشاندەری ورد كە یارمەتیدەرن لەئامادەكردنی پلانی پەرەپێدان، دەستنیشانكردنی ئەولەوییەتەكانی وەبەرهێنان، پاشان پاڵپشتیكردنی بڕیاردان لەگەڵ دەرەنجامە وردەكان كە هاوتەریبن لەگەڵ رۆڵی وەزارەتی پلاندانان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

