riklam

ئاوارەکانی دێرەزوور کە لە عەفرین نیشتەجێن دەگەڕێنەوە

کوردستان 05:31 PM - 2026-05-03
کۆبوونەوەی پارێزگاری دێرەزوور لەگەڵ لێپرسراوانی عەفرین روانگەی سوری

کۆبوونەوەی پارێزگاری دێرەزوور لەگەڵ لێپرسراوانی عەفرین

رۆژئاڤا

سەدان ئاوارەی دێرەزووری دانیشتووی عەفرین دەگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان و  ئاوارەکانی عەفرینیش لە شارەکانی کۆبانێ، قامیشلۆ، دێریک و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاڤای کوردستان بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

ئیبراهیم شێخۆ چالاکوانی مافی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاری دێرەزوور و کارگێڕی دەڤەری عەفرین کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیاری دێرەزوور کە نیشتەجێی عەفرینن ڕێکخستووە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی گەڕانەوەی خێزانەکان بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان کە دێرەزوورە.

هاوکات، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی خەڵکی دێرەزوورن نیشتەجێ شاری عەفرینن، نزیکەی هەزار و 500 خێزانن.

بەپێی پلانی گەڕانەوەی ئەو خێزانانە، ئەوە رێکخراوەکان لە ماوەی مانگێکدا خێزانەکان لە عەفرینەوە دەگەڕێنەوە بۆ دێرەزوور و حکومەتی سوریاش پاڵپشتی داراییان دەکات.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان لە سوریا بۆ گەڕانەوەی خێزانەکان و ئاوارەکان دەستی پێکردووە، ئەم هەنگاوەش شاری عەفرین لە گۆڕینی دیموگرافیا دەپارێزیت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket