riklam

سەرۆككۆمار جەخت لەپاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكاتەوە

عیراق 03:26 PM - 2026-05-03
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق

عيراق سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئایار 2026 ، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لەبەغداد، پێشوازی لە وەفدێكی سەندیكای دەرمانسازان و سەرۆكی دەستەی دەسپاكی فیدراڵی عیراق،  پەرلەمانتار حسێن عەنکوشی كردو سەرۆك كۆمار، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت لەدامەزراوەكانی دەوڵەتدا كردەوە.


سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی سەندیكای دەرمانسازان دەكات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لەبەغداد، پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەندیكای دەرمانسازان بە سەرۆكایەتی دكتۆر حەیدەر فواد ئەلسایغ، سەرۆكی سەندیكا كرد،  وەفدەكە پیرۆزباییان لەبەرێزیان كرد،  بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیدا.

لەمیانی دیدارەكەدا باسیان لەدۆخی ئێستای كەرتی تەندروستی و چۆنییەتی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی كەرتی سەندیكای دەرمانسازان لەوڵاتدا كردو سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پشتگیریكردنی توانا و شارەزاییەكانی بواری دەرمانسازی و پەرەپێدانی ژینگەی كاركردنیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی هاووڵاتیان كردەوە، هاوكات دووپاتی لەپشتگیریكردنی دامەزراوە تەندروستی و پیشەییەكان و بەهێزكردنی رۆڵیان لە خزمەتكردنی كۆمەڵگەدا كردەوە.


سەرۆك كۆمار پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەسپاكی فیدراڵی دەكات

هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لەبەغداد، پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەسپاكی فیدراڵی دكتۆر محەمەد عەلی لامی كرد، كە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە ئەركەكانیدا، فەخامەتیشی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییە دەربڕی.

سەرۆك كۆمار، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت لەدامەزراوەكانی دەوڵەتدا، هەروەها ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدانی دارایی و پەرەپێدانی سیستمەكانی چاودێری دارایی و كارگێڕی، و بەشداریكردن لە گەڕاندنەوەی پارە گشتییە بەقاچاغ براوەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە پەرلەمانتار حسێن عەنکوشی دەکات

هاوكات نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لەبەغداد،  پێشوازیکرد لە پەرلەمانتار حسێن عەنکوشی ئەندامی پەرلەمانی پارێزگای دیوانیە، کە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆک کۆماریش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و سەردانەکەی دەربڕی.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی یەکڕیزی و هەوڵی هاوبەش بۆ پێشخستنی وڵات و باشترکردنی خزمەتگوزاری و باری ژیانی هاوڵاتیان لە تەواوی پارێزگاکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket