riklam

جیهان یادی رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەری دەکاتەوە

جیهان 10:39 AM - 2026-05-03
یادی رۆژی ئازادیی ڕۆژنامەگەری PUKMEDIA

یادی رۆژی ئازادیی ڕۆژنامەگەری

ئەمڕۆ، 3ی ئایاری 2026، لە سەرتاسەری جیهان یادی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دەکرێتەوە. ئەمساڵ یادەکە لەژێر دروشمی "داڕشتنی داهاتوویەک کە ئاشتی تێدا باڵادەست بێت" بەڕێوەدەچێت، کە تیشک دەخاتە سەر رۆڵی بنەڕەتیی میدیای سەربەخۆ لە سەقامگیریی کۆمەڵگەکاندا.

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانوونی یەکەمی ساڵی 1993دا، رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریی راگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای پێشنیارێکی کۆنفرانسی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کولتوور.

بنچینەی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنفرانسێک کە یونسکۆ لە شاری ویندھۆکی پایتەختی نامیبیا لە ساڵی 1991دا سازی کرد، کە تێیدا لە 3ی ئایاری ئەو ساڵەدا بەیاننامەکە پەسەندکرا، ئەم راگەیاندنە رێگەی خۆشکرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە جەوهەرییەکەی نێوان ئازادیی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بڵاوکردنەوە و وەرگرتنی لە لایەک، و بەرژەوەندیی گشتی لە لایەکی تر.

ئەم رۆژە بە بۆنەیەکی نێودەوڵەتی دادەنرێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو رۆڵە زیندووەی کە رۆژنامەگەریی ئازاد دەیگێڕێت لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و بەتوانا بۆ نواندنی بڕیاری دروست، ئەم یادە تەنیا ئاهەنگێکی رەمزی نییە، بەڵکو بیرخستنەوەیەکی جیهانییە کە ئازادیی رادەربڕین و مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ هەر سیستمێکی دیموکراسی کە رێز لە کەرامەتی مرۆڤ بگرێت.

بەپێی راپۆرتەکانی یونسکۆ، ئازادیی رۆژنامەگەری لەسەر ئاستی جیهان لە پاشەکشەیەکی بەردەوامدایە، ئەوەش لە سایەی جەنگەکان و زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە ناوچە جیاوازەکاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket