riklam

قوباد تاڵەبانی جەخت لە چارەسەری یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکاتەوە

کوردستان 08:27 PM - 2026-05-02
قوباد تاڵەبانى و عەلى زەیدى نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

قوباد تاڵەبانى و عەلى زەیدى

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.

دەقى بڵاوکراوەکە:

ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.

جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک بافڵ روونیکردەوە ئامانجی یەکێتی دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان دابین بکات و ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان تێبپەڕێنێت و مافی تەواوی گەلانی عیراق و بە تایبەتی گەلی کورد بەگوێرەی دەستوور بپارێزێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket