riklam

بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی داواکاری خوێندکارانی 12 دەگەیەنرێتە وەزارەتی پەروەردە

کوردستان 07:48 PM - 2026-05-02
وێنەیەکى دواى  کۆبوونەوەکە تایبەت

وێنەیەکى دواى کۆبوونەوەکە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پرۆسەی خوێندن

بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتى، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شاری سلێمانی بۆ تاووتوێکردنی کێشە و داواکارییەکانی خوێندکارانی پۆلی 12 ئەنجامدرا، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگیان بە ناوەندی بڕیار لە وەزارەتی پەروەردە.

بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بە دەستپێشخەریی رەوەز ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شاری سلێمانی سازکرا و ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گەیاندنی دەنگ و داواکاریی خوێندکارانی سنوورەکە بوو بە وەزارەتی پەروەردە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە و نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئامادەی بوون، بە وردی گوێ لە کێشە و پێشنیارەکانی خوێندکاران گیرا، ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر ئەو بارودۆخە نائاسایی و ناسەقامگیرییە سیاسی و سەربازییەی ناوچەکە کە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل و دەروونی خوێندکاران.
خوێندکارانی پۆلی 12 لە میانی دیدارەکەدا گرنگترین داواکارییەکانی خۆیان پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەو هیوایەی رەچاوی دۆخەکەیان بکرێت و ئاسانکارییان بۆ بکرێت لە تاقیکردنەوەکان و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا، بەرپرسانی پەروەردەش بەڵێنیاندا کە بەوپەڕی خەمخۆرییەوە داواکارییەکان بگەیەننە وەزارەت و کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی هەر داوایەک کە لە بەرژەوەندی خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردەدا بێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، رەوەز ئەحمەد شا سوپاسی هەماهەنگی و بەدەمەوەچوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەزموونەکان و پەروەردەی سلێمانی کرد و ئاماژەی بەوەش دا، کە وەک نوێنەری گەل و فراکسیۆنی یەکێتی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی خوێندکاران بۆ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک نەبێتە رێگر لەبەردەم پاشەڕۆژ و سەرکەوتنیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket