riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: به‌خه‌رجی جه‌نگی ئێران پێداویستی 87 ملیۆن كه‌س دابین ده‌كرا

جیهان 01:58 PM - 2026-05-02
تۆم فلێچه‌ر، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی میدیاکان

تۆم فلێچه‌ر، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی

داخستنی گه‌روی هورمز، بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و خۆراك به‌ ڕ‌ێژه‌ی 20% له‌سه‌ر ئاستی جیهان، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئاشكرای ده‌كات، به‌ خه‌رجی جه‌نگی ئێران ئه‌مریكا ده‌توانرا پێداویستی ژیانی 87 ملیۆن كه‌س دابین بكرێت.

تۆم فلێچه‌ر، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ڕ‌ایگه‌یاند، ئه‌و بڕ‌ه‌ پاره‌یه‌ی پنتاگۆن له‌ماوه‌ی 40 ڕ‌ۆژی جه‌نگی دژی ئێران خه‌رجی كردووه‌، ده‌یتوانی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ژیانی 87 ملیۆن كه‌س بۆ ساڵی 2026 دابین بكات. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تێچووی ئه‌و جه‌نگه‌ 25 ملیار دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا پێویستی به‌ 23 ملیار دۆلاره‌ بۆ ڕ‌زگاركردنی هه‌مان ژماره‌ی خه‌ڵك له‌ برسییه‌تی.

 له‌ باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی داخستنی گه‌روی هورمز، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: شه‌ڕ‌و داخستنی گه‌رووی هوورمز بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و خۆراك به‌ ڕ‌ێژه‌ی 20% له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ بارودۆخی مرۆیی له‌ وڵاتانی وه‌ك سۆماڵ خراپتر بێت، به‌ جۆرێك ژماره‌ی برسییه‌كان له‌و وڵاته‌دا به‌راورد به‌ 6 مانگی ڕ‌ابردوو بۆ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌.

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، زیاتر له‌ 300 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا پێویستییه‌كی زۆریان به‌هاوكاری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناچار بووه‌ ته‌نیا 87 ملیۆن كه‌س وه‌ك له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی دابنێت. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket