riklam

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنەکانی ئەم هەفتەیەی راگەیاند

جیهان 10:35 AM - 2026-05-02
ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کارنامەی دانیشتنەکانی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بڕیارە دوو دانیشتنی گرنگ بۆ تاوتێکردن و خوێندنەوەی چەندین پڕۆژەیاسا بەڕێوەبچێت.

دانیشتنی رۆژی دووشەممە

بڕیارە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 4ی 5ی 2026، پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدات، لە کارنامەى ئەم دانیشتنەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراقدا هاتووە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای گرنگ ئەنجام دەدرێت، کە بریتین لە: هەموارکردنی یاسای هاتووچۆ، یاسای پاراستنی فریاگوزار و رزگارکەری خۆبەخش، یاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن و یاسای کۆمەڵە زانستییەکان.

دانیشتنی رۆژی چوارشەممە
بۆ رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 6ی 5ی 2026، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە 23ی خۆی سازدەکات، لەم کۆبوونەوەیەدا سێ پڕۆژەیاسای دیکە دەخرێنە بەر باس، کە گرنگترینیان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای تەندروستی دەروونی، هەموارکردنی یاسای کار و پڕۆژەیاسای دامەزراندنی زانکۆی عیراق بۆ زانستە ئەمنییەکان.

کاتی دەستپێکردن 
بەپێی راگەیەندراوە رەسمییەکە، هەردوو دانیشتنەکە لە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکەن و تێیاندا جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانە دەکرێتەوە، کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتییان و کەرتی ئەمنییەوە هەیە.





PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket