riklam

عەلی زەیدی و ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عیراق و ئەمریکا تاوتوێ دەکەن

عیراق 10:03 PM - 2026-04-30
عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ PUKMEDIA

عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2026عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت و بانگهێشتنامەیەکی رەسمیشی ئاراستە کرد بۆ سەردانی واشنتۆن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە رەسمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، هەروەها بانگهێشتنامەیەکی رەسمیشی ئاراستە کرد بۆ سەردانی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە پەیوەندییەکەدا باس لە پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، جگە لە جەختکردنەوەی هەردوولا لەسەر کارکردنی هاوبەش و هەماهەنگی دووقۆڵی لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن نێردەی ئەمریکی، تۆم باراک پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لە ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە رەسمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

لەو پەیوەندییەدا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە چەندین بواری جیاوازدا کرا، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket